
کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر
شهرام حیدر فائق
ڕاهێنەری شەترەنج
شهرام حیدر فائق لەدایک بوی 1977 ، دەرچووی کۆلێژی ئاداب ، زانکۆی سەڵاحەدین ، بەشی زمانی عەرەبی ساڵی 2000 ، ماوەی 23ساڵە وەک یاریدەدەرو مامۆستای زمانی عەرەبی و وەرگێڕی پەڕتوک بەردەوامم ، سەرەڕای کاری مامۆستاییم خولیای یاری شەتڕەنجم ، سەرەتای ئاشنابونم بەشەتڕەنج دەگەڕێتەوە بۆساڵانی 1997 بەڵام وەک کارکردنم لەم بوارەدا بەپراکتیزەیی و بەشێوەیەکی ئەکادیمی دەگەڕێتەوە بۆپاش ساڵانی 2006 وەیەکەم بەشداریم لەپاڵەوانیەتی شەتڕەنج بۆساڵی 2014دەگەڕێتەوە ، پاشان لەساڵی 2018 پاش بەشداریکردنم لەخولێکی ڕاهێنەری لەبەغداد بڕوانامەی ڕاهێنەریم لەلایەن فیدای شەتڕەنجی نێودەوڵەتی پێبەخشرا ، پاشان وەک ڕاهێنەر لەیانەی شەتڕەنجی خانزاد بەردەوامم چەندەها خولی فێرکاری وپاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی کراوەتەوە لەلایەن یانەکەمانەوە. ئێستاش لەکۆمەڵگەی پەروەردەیی (بارزانیی نەمر) وەک مامۆستای شەتڕەنج بەردەوامم.
