
کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر
لانە صلاح الدین محمد
بەڕێوەبەری قوتابخانەی بنەڕەتی
پەروەردەکارێکی لێهاتوو و بلیمەتە کە لە ئێستادا وەک بەڕێوەبەری قوتابخانەی بنەڕەتی لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی (بارزانیی نەمر) کاردەکات. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردە - زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر بەدەستهێناوە (٢٠٠٤). ساڵی (٢٠١٢) ماجستێری لە کۆمەڵناسی و سیاساتی کۆمەڵایەتی لە زانکۆی کوردستان - هەولێر بەدەستهێناوە. ئەزموونێکی باشی لە کەرتی پەروەردەدا هەیە بە + ٢٢ ساڵ خزمەت لەم بوارەدا، دەستی بە ڕێڕەوی پیشەی پەروەردەیی کردووە و وەک مامۆستای زمانی ئینگلیزی لە قوتابخانە جیاوازەکاندا (نێودەوڵەتی، حکومی، تایبەت، قوتابخانەی کچان، کوڕان و قوتابخانەی تێکەڵاو). دواتر وەک توێژەرێکی کۆمەڵایەتی-پەروەردەیی هەروەها پسپۆڕی پەرەپێدانی پڕۆگرامی زمانی ئینگلیزی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆگرام و چاپەمەنییەکان بۆ زیاتر لە ٨ ساڵ کاری کردووە. سەرۆکی کەرتی پەروەردە بووە لە دامەزراوەی ڕوانگە لە کاتی دەستپێکردنی ساڵی (٢٠١٣). بەشدارێکی چالاک بووە لە زۆرێک لە سیمینار و وۆرک شۆپ و کۆنفرانسی پەروەردەیی و ڕاهێنانەکاندا کە دواتریان سیمینارێک بووە بۆ بەرپرسانی ڕۆشنبیری لە وڵاتانی پشتێن و ڕێگا لە چین (٢٠٢٤). بڕوای بە کاری تیمی و هێزی تیمی پەروەردەیی هەیە لە ئەنجامدانی گۆڕانکاریدا.
