
کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر
هەمزە سەرحان میرخان
کارگێری لە کۆمەڵگە
هەمزە سەرحان میرخان . پسپۆڕی هونەری شانۆ ، هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسی پەروەردەیی دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی بەشی هونەری شانۆ ساڵی 1994.
لە ساڵی 1995و
وەک مامۆستای هونەر بەشداریم لە زۆربەی فێستیڤاڵە هونەرییەکانی وەزارەتی پەروەردە کردووە ، ساڵی 2007 لەشاری دهۆک خەڵاتی یەکەممان بەدەستهێنا بۆ پەروەردەکانی سلێمانی و هەولێر ،
ئەندامی کارای هەردوو سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانم . زیاتر لەسی کاری شانۆیم بۆمنداڵان کردووە وەکو دەرهێنان ، نواندن ، یاریدەدەری دەرهێنان.
هەروەها وەرگێرانی دەقە شانۆییەکان بۆ سەر زمانی کوردی لەساڵی ١٩٩٤ کاری میدیا دەکەم لە ڕادیۆ و ڕۆژنامە و تیڤیەکانی دەنگی کوردستان زاگرۆس تیڤی ، کوردستان تیڤی ، قەڵات تیڤی و ڕۆژنامەی خەبات . ئێستاش لە بەشی کارگێری کۆمەڵگەی پەروەردەیی (بارزانیی نەمر) کاردەکات.
