top of page

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر مامۆستا “لوقمان سعید صدیق” پێشوازی لە کونسوڵی فەڕەنسا لە عێڕاق دەکات

ڕۆژی پێنجشەممە ٦-٢-٢٠٢٥، مامۆستا ''لقمان سعید صدیق'' بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و مامۆستا “حەمدیە عبداللە داود” بەرێوەبەری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی پەروەردە و مامۆستا “دڵشاد جعفر محمود” بەڕێوەبەری کۆمەڵگە و بەڕێوەبەرانی هەر سێ بەشی کۆمەڵگە ، لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی (بارزانیی نەمر) پێشوازیانکرد لە بەڕێز"یان برایم" کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە عێڕاق و بەڕێز “ژاوکا دێل ژێزوو” پرەنسیپڵی قوتابخانەی (دانیال میتران) و شاندێکی یاوەری، لە سەردانێکی مەیدانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی (بارزانیی نەمر) یان بەسەر کردەوە، لە میانەی سەردانەکەی بەڕێزیان و لە دیدارێکدا، باس لە هەماهەنگی و گرنگی و ڕۆڵی زمانی کوردی و هاوکات زمانی فەرەنسی لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی (بارزانیی نەمر) تاوتوێ کرا، شایەنی باسە، کونسوڵی وڵاتی فەڕەنسا لە عێڕاق و هەرێمی کوردستان، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو سەردانەی و لەنزیکەوە ڕۆڵ و گرنگی پەرەپێدانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی کۆمەڵگەی پەروەردەیی (بارزانیی نەمر) بەرز نرخاند و گوتی، ئاواتمانە پەرە بە هەردوو کەلتوری زمانی کوردی و فەرەنسی لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی (بارزانیی نەمر) و قوتابخانەکان و ناساندنی هەردوو کەلتوور بە گرنگ دەڕوانین و هیوای سەرکەوتنی بۆ ستافی کۆمەڵگەی پەرورەدەیی (بارزانیی نەمر) خواست و دەستخۆشی لێکردن، لای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر، وێڕای بەخێرهاتنیان، هیوای سەرکەوتنی بۆخواستن.

پەیوەندیمان پێوە بکەن

بۆ پرسیارەکانی پەیوەست بە قوتابخانە، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگەی ئەم ژمارەیەی کە لە خوارەوە دانراوە یاخوود دەتوانن ئیمەیڵمان بۆ بنێرن لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەی کە لە خوارەوە دانراوە. سوپاس!

هەرێمی کوردستان

هەولێر شەقامی ١٠٠ مەتری نزیك نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا - هەولێر

تەلەفۆن : 07509790037

  • Facebook
  • YouTube
  • LinkedIn

کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر ٢٠٢٤ 

bottom of page